سەردێڕ:

بۆ بەڕێوەچوونی چلەی ئیمام حسێن؛ پشکی کارەبای کەربەلا زیاد کراوە

PM:04:14:23/08/2024

932 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، بۆ بەڕێوەچوونی مەراسیمی چلەی ئیمام حسێن پشکی کارەبای کەربەلا زیاد کراوە بۆ هەزار و ٧٢٠ مێگاوات و ئەوەش یەکەمین جارە کەربەلا بگات بەو ئاستە بەراورد بە ساڵانی رابردوو.


ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، لە چوارچێوەی دابینکردنی کارەبای پێویست بۆ پارێزگای کەربەلا بۆ بەڕێوەچوونی مەراسیمی چلەی ئیمام حسێن، زیاد عەلی وەزیری کارەبا سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد لەگەڵ بەرپرسانی وێستگەکانی کارەبا.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە ئێستادا یەکەی چوارەم لە وێستگەی کارەبای کەربەلا کراوەتەوە و ئەو یەکەیەش دەتوانێت ١٠٠ مێگاوات کارەبا بۆ ئەو پارێزگایە دابین بکات.

ئەوەش خراوەتە روو، بۆ بەڕێوەچوونی مەراسیمی چلەی ئیمام حسێن پشکی کارەبای کەربەلا زیاد کراوە بۆ هەزار و ٧٢٠ مێگاوات و ئەوەش یەکەمین جارە کەربەلا بگات بەو ئاستە بەراورد بە ساڵانی رابردوو.

ئەوەش لەکاتێکدایە رۆژی رابردوو، وتەبێژی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ١٦ رۆژدا لە ١٠ دەروازەی سنووریی عێراق و هەرێمەوە، سێ ملیۆن و ١٣٣ هەزار و ٤٣٢ زیارەتکار هاتوونەتە ناو خاکی عێراق بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی چلەی ئیمام حسێن.













گەلەری