سەردێڕ:

٤٤ رۆژە مووچەخۆران چاوەروانی کردنەوەی گرێکوێرەی مووچەی مانگی حەوتن

PM:09:17:22/08/2024

2620 جار خوێندراوەتەوە

مووچەخۆران چاوەروانی کردنەوەی گرێکوێرەی مووچەی مانگی حەوتن، بەغدا و هەرێم خۆشی دەڵێت کە لیستی مووچە کێشەی تێدایە، حکومەتی کاربەڕێکەر دیسانەوە سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستێکی دیکەی مووچەیە بۆ مانگی حەوت تا هەفتەی داهاتوو ڕەوانەی بەغدای بکاتەوە


لەنێو گێرمە وکێشمەی داهات و مووچەی نیوان بەغدا وهەرێمدا، بەپێی زانیارییەکان بەغدا پێداگرە لە دابەشکردنی مووچە لە ڕێگەی بانکە عێراقییەکانەوە و دەبێت حکومەتی کاربەڕێکەر کارئاسانی بۆ بەبانکیکردنی مووچە بکات لەو بانکانە ئەمەش لەژێر ڕۆشنایی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی.

بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی هەمان  پڕۆژەی نەوەی نوێ بوو و واژۆی نزیکەی ١٢٠ پەرلەمانتاری بۆ کۆکردبوەوە، نەوەی نوێ دەڵێت ٢٠ی ١٠ چارەسەرە کە خەلك دەنگ بە نەوەی نوێ بدات، چونکە یەکەم کاریان ڕێککەوتنە لەگەڵ بەغدا و تەوتینکردنی موچەیە تا گرفتەکە بە یەکجاری چارەسەر ببێت.

ئێستا حکومەتی کاربەڕێکەر نە داهاتی ناوخۆ ڕادەست دەکات، نە دەیدات بە مووچە، نە کارئاسانی بۆ بەبانکیکردن دەکات و ئامادەش نییە لیستێکی دروستی موچە بداتە بەغدا تا مووچە لە کاتی خۆیدا بێت.

زیاتر لە ٤٤ ڕۆژە مووچە خۆرانی هەرێم چاوەڕوانی مووچەکانیانن لە کاتێکدا نزیک دەبینەوە لە کۆتایی مانگی ئاب، هاوڵاتییان و موچەخۆرانی هەرێمیش حکومەتی کاربەڕێکەر بە بەرپرسیاری ئەم دۆخە دەزانن.

 

 













گەلەری