سەردێڕ:

بەنگلادیش پاسپۆرتی لە سەرۆک وەزیرانی هەڵاتووی وڵاتەکەی سەندەوە

PM:07:22:22/08/2024

1744 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسێک لە وەزارەتی ناخوخۆی بەنگلادیش بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، پاسپۆرتی بەنگلادیش لە سەرۆک وەزیرانی هەڵاتووی وڵاتەکە و سەرجەم وەزیرەکانی حکومەتەکەی و ئەندامانی پێشووی پەرلەمان سەندراوەتەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەرپرسێک لە وەزارەتی ناوخۆی بەنگلادیش بە رۆژنامەی داكا تريبيونی راگەیاند، پاسپۆرتی وڵاتەکە لە سەرۆک وەزیرانی هەڵاتووی وڵاتەکە سەندراوەتەوە و بەم نزیکانە بڕیارەکە بە فەرمی رادەگەیەنرێت.

ئاماژەی بەوەش کردووە، پاسپۆرت لە وەزیرەکانی کابینەکەی حسنیە واجد و ئەندامانی پەرلەمانیش سەندراوەتەوە و ئەو بڕیارەش لەسەر داوای محەمەد یونس سەرۆک وەزیرانی نوێی بەنگلادیش دراوە.

ئەمەش دوا ئەوە دێت، حسینە واجد سەرۆک وەزیرانی هەڵاتووی بەنگلادیش دوای فشارەکانی خۆپیشاندان و خوێندکاران وڵاتەکەی جێهێشت و بەرەو هندستان و لەوێشەوە بەرەو پاکستان هەڵات و پاش سێ رۆژ محەمەد یونس براوەى خەڵاتى نۆبڵ وەک راوێژکاری باڵای حکومەتی کاتیی بەنگلادیش لەبەردەم محەمەد شەهابەدینی سەرۆک کۆمار سوێندی یاسایی خوارد و بووە سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکە.

محەمەد یونس، بەڵێنی گەڕانەوەی سەقامگیری بۆ بەنگلادیش دا و وتی، کاری زۆر هەیە بۆ وڵاتەکەیانى بکەن و ئەوەی خراپ بووە چاکی دەکەنەوە و دیموکراسی دەگەڕێنینەوە بۆ وڵات، چونکە بەنگلادیش شایەنی ئەوەیە وڵاتێکی سەقامگیر و ڕازاوە بێت.

خوێندکاران کە سەرکردایەتى خۆپیشاندانەکانى بەنگلادیشیان دەکرد بە ئاشکرا رایانگەیاند، حکومەتێکی سەربازی قبوڵ ناکەن و دەیانویست پڕۆفیسۆر یونس سەرکردایەتی بکات.













گەلەری