سەردێڕ:

نەوتی عێراق: پابەندین بە بڕیارەکانی ئۆپیک بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت

PM:05:02:22/08/2024

2204 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، پابەندن بە بڕیارەکانی رێکخراوی ئۆپیک بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی نەوتی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، رێکخراوی ئۆپیک پڵەس، بە ئامانجی جێگیرکردنی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، بڕیاری کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتیان داوە. دەشڵێت، ئەوان وەک وەزارەتی نەوتی عێراق، پابەندن بە سەرجەم بڕیارەکانی رێکخراوەکەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، وەزارەتی نەوتی عێراق لە رابردوودا چەندین هەنگاوی جددی لەسەر ئەو پرسە ناوە و لە داهاتووشدا هەنگاو بە هەنگاو قەرەبوونی ئەو بڕە نەوتە دەکەنەوە کە لە چەند مانگی رابردوودا بە زیادە بەرهەمیان هێناوە.

ئەوەش خراوەتە روو، ئەو هەنگاوە بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی سەرجەم ئەندامانی رێکخراوەکە و جێگیرکردنی نرخی نەوتە لە بازاڕەکانی جیهاندا. 













گەلەری