سەردێڕ:

عێراق بەردەوامە لە دامەزراندنی دەرچووان؛ ٣٤٠ دەرچووی دیکە دامەزرێندران

PM:03:24:22/08/2024

1076 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی خزمەتگوزاریی گشتیی عێراق رایگەیاند، بڕیاریاندا بە دامەزراندنی ٢٥٠ دەرچووی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆم و ٩٠ کەسی خاوەن بڕوانامەی دکتۆرا و ماستەر لە بوارە جیاجیاکاندا.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجومەنی خزمەتگوزاریی گشتیی عێراق رایگەیاند، سەبارەت بە دامەزراندنی دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان و هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.

ئاماژەی بەوەش کرد، لەکۆبوونەوەکەدا بڕیاریاندا بە دامەزراندنی زیاتر لە ٢٥٠ دەرچووی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆم لە وەزارەت و دەستە و پارێزگاکان.

ئەوەشی خستە روو، سەبارەت بە هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا، بڕیاریاندا بە دامەزراندنی ٩٠ کەسی هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا و ماستەر لە بوارە جیاجیاکاندا.

لەماوەی زیاتر لە مانگێكدا ئەنجومەنی خزمەتگوزاریی عێراق بڕیاریداوە بە دامەزراندنی زیاتر لە ١١ هەزار و ٧٨٠ کەسی خاوەن بڕوانامەی باڵا و دەرچووە یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان.

ئەوەش لەکاتێکدایە، نزیکەی ١٠ ساڵە لە هەرێم بە هەموو جۆرێک دامەزراندن راگیراوە و چەندان جار دەرچوانی زانکۆ و یەکەمەکان هاتوونەتە سەر شەقام بۆداواکردنی مافی خۆیان بەڵام جگە لە وەڵامێکی سارد و بەڵێنێکی بێ ئەنجام حکومەتی کاربەڕێکەر و دەسەڵاتدارانی هەرێم هیچیان بۆ دەرچوانی دانەمەزراو پێ نییە.













گەلەری