سەردێڕ:

بانکی تی بی ئای ١٥٠ ملیۆن دینار قەرز دەداتە هاوڵاتیان

PM:01:44:22/08/2024

27800 جار خوێندراوەتەوە

بانکی عێراق بۆ بازرگانی رایگەیاند، چوار جۆر قەرزیان بۆ فەرمانبەران و خاوەن گرێبەستەکان بەردەست کردووە و مەرجەکانی قەرز هەموار کراونەتەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەقیل شوەیلی راوێژکاری راگەیاندنی بانکی عێراق بۆ بازرگانی رایگەیاند، هەر فەرمانبەرێک لە بانکەکەیان مووچەکەی بەبانکی کردبێت، دەتوانێت تا ١٥٠ ملیۆن دینار قەرز وەربگرێت بۆ کڕینی خانووبەرە بۆ ماوەی ١٥ ساڵ و بەڕێژەی ٤٪ سوود.

ئاماژە بەوەش کرد، جۆرێکی دیکەش قەرز دەدەن کە قەرزی تایبەتییە بەبێ کەفیل، کە تا ١٥ ملیۆن دینارە بۆ ماوەی شەش ساڵ و بەڕێژەی ٦٪ سوود.

ئەوەشی خستە روو، پێدانی جۆرێکی دیکەی قەرزیان راگەیاندووە کە لە ١٥ ملیۆن دینارەوە تا ٥٠ ملیۆن دینارە بۆ ماوەی ١٠ ساڵ و بەڕێژەی ٨٪ سوود، هەروەها مەرجە کەسەکە کەفیلی هەبێت.

باسی لەوەش کرد، ئەو کرێکارانەی مووچەکانیان لەو بانکە بەبانکی کردووە دەتوانن داوای قەرز بکەن تا ١٥ ملیۆن دینار بۆ ماوەی شەش ساڵ بەو مەرجەی کەفیلیان هەبێت.













گەلەری