PM:12:47:22/08/2024
2176 جار خوێندراوەتەوە
شاندی دیوانی چاودێری دارایی عێراق دەستی بە وردبینی کردووە لە خەرجی و داهاتی هەرێم و وردبینی بۆ داهات و خەرجیی سێ مانگى رابردووى حکومەتى کاربەڕێکەرى هەرێم دەکات.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوە کرد، دوای ئەوەی رۆژی ١٩ی ئەم مانگە شاندی دیوانی چاودێری دارایی عێراق گەیشتە هەولێر، لەئێستادا دەستی بە کارەکانی کردووە و وردبینی لە خەرجی و داهاتی مانگەکانی چوار و پێنج و شەش دەکات.
ناردنی ئەو شاندە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بەهۆی
ناڕوونییە لە خەرجی و داهاتی هەرێم. چونکە حکومەتی کاربەڕێکەر مانگانە پارەیەکى زۆرى
لە کۆکردنەوەى داهاتى ناوخۆ و دەروازە سنوورییەکان و فرۆشتنى نەوت بە قاچاخ دەستدەکەوێت.
حکومەتی کاربەڕێکەر جگە لەوەى ئەو داهاتە نادات بە مووچە، بەپێی رێککەوتن ئەو رێژەی ٥٠٪ی حکومەتی فیدڕاڵیشى نەگەڕاندووەتەوە بۆ بەغدا.