AM:09:35:22/08/2024
1940 جار خوێندراوەتەوە
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بڵاوی کردەوە، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هێرشێکیان بۆ سەر حەشارگەیەکی داعش لە زنجیرەچیای حەمرین ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا سەرجەم ئەندامانی ناو ئەو حەشارگەیە کوژراون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بڵاوی کردەوە، بە هەوڵی هەواڵگرییە سەربازییەکان و لەژێر چاودێری و بەدواداچوونەکاندا، هێرشەکانیان بۆسەر ئەندامانی گروپی چەکداری داعش بەردەوامن.
ئاماژە بەوەش کراوە، کاتژمێر
٧ـی بەیانی ئەمڕۆ لەڕێگەی فڕۆکەی ئێف ١٦ـەوە،
هێرشێکیان بۆ سەر حەشارگەیەکی داعش ئەنجامدا لە زنجیرە چیای حەمرین.
ئەوەش خراوەتە روو، هێرشەکە بە دروستی حەشارگەکەی بە
ئامانج گرت و لە ئەنجامدا کۆمەڵێک چەکداری داعش کوژران و چەندین کەرەستەی ئەو چەکدارانە
لەناو براون.