سەردێڕ:

کۆچ و کۆچبەرانی عێراق: ٨٠٣ ئاوارە لە هەولێرەوە گەڕانەوە نەینەوا

PM:05:26:21/08/2024

960 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ٨٠٣ ئاوارە لە کەمپەکانی هەرشەم و بەحرکە لە سنووری هەولێر گەڕانەوە ناوچەکانی خۆیان لە نەینەوا. دەشڵێت، سەرجەم ئەو ئاوارانەی دەگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان هاوکاری دارایی و مرۆییان پێ دەدرێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بڵاوی کردەوە، بەردەوامن لە کارکردن بۆ تۆمارکردنی ناوی ئەو ئاوارانەی دەیانەوێت بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە ئەمڕۆدا ٨٠٣ ئاوارە لە کەمپەکانی هەرشەم و بەحرکە لە سنووری هەولێر گەڕانەوە ناوچەکانی خۆیان لە نەینەوا.

ئەوەش خراوەتە روو، سەرجەم ئەو ئاوارانەی دەگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان ناویان تۆمار دەکرێت بۆ وەرگرتنی هاوکاری مرۆیی و دارایی.

ئەوە لەکاتێکدایە، رۆژی ١١ـی مانگی رابردوو، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، سەرجەم ئاوارەکانی نێو کەمپەکانی سنووری سلێمانی گەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان و دواهەمین کەمپ لە ناوچەی عەربەت لە سنووری سلێمانی داخراوە و هیچ کەمپێک لەسنووری سلێمانی بوونی نەماوە، بەڵام هێشتا چەند کەمپێکی سنووری دهۆک و هەولێر ئاوارەیان تێدا نیشتەجێیە و کار بۆ گەڕانەوەی ئەو ئاوارانەش دەکرێت.













گەلەری