سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، داوا لە دانیشتوانی شاری دێر بەلاح لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە دەکەن کە دەستبەجێ شارەکە چۆڵ بکەن، چونکە بەردەوامن لە هێرشەکان لە هەموو ناوچەکانی غەززە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، بەردەوامن لە هێرشەکان لە هەموو ناوچەکانی غەززە چی لە سەرەوەی ناوچەکان بێت یان تونێلەکان.
ئاماژەی بەوەش
کرد، داوا لە دانیشتوانی شاری دێر بەلاح لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە دەکەن کە دەستبەجێ
شارەکە چۆڵ بکەن.
ئەوەش لەکاتێکدایە
رۆژی رابردوو، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا، هەموو
کارێک دەکەن تا لەگەڵ حەماس بگەنە رێککەوتن تا ئاگربەست لە غەززە رابگەیەنرێت و پڕۆسەی
ئاڵوگۆڕکردنی بارمتەکان دەست پێبکات.
ماوەی ٣٢٠ رۆژە
جەنگی حەماس و ئیسرائیل بەردەوامی هەیە و دوایین ئاماری قوربانیانی جەنگی غەززەش
ئاشکرای کردووە، تا ئێستا زیاتر ٤٠ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.