ئیدارەی گومرگی چین رایگەیاند، لە ماوەی مانگی رابردوودا، عێراق چوارەم گەورەترین هەناردەکاری نەوت بووە بۆ وڵاتەکەیان.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئیدارەی گومرگی چین لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، بەپێی داتاکان، لە مانگی تەمموزدا چین بە تێكڕا ٣٣ ملیۆن و ٩٣٠ هەزار بەرمیل نەوتی لە عێراقەوە هاوردە کردووە.
باس لەوەش کراوە، رێژەکە بەراورد بە مانگی حوزەیران ١٢.١٪ کەمی کردووە، بەوپێیەی
لەو مانگەدا تێکڕای هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ چین زیاتر لە ٤١ ملیۆن بەرمیل بووە.
ئەوەش خراوەتە روو، روسیا لە پێشەنگی ئەو وڵاتانە بووە کە زۆرترین نەوتیان
لەو ماوەیەدا هەناردە کردووە، دوای ئەو سعودیە لە پلەی دووەم و مالیزیا لە پلەی سێیەم
دێن، عێراقیش لە پلەی چوارەمی ریزبەندییەکەدا دێت.