PM:01:46:21/08/2024
2812 جار خوێندراوەتەوە
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق رایگەیاندووە، لە مانگی رابردوودا زیاتر لە ٢٦ هەزار هاوسەرگیری نوێ لە عێراق ئەنجام دراون و زیاتر لە شەش هەزار حاڵەتی جیابوونەوەش تۆمار کراون.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، بەپێی ئامارەکان، لە ماوەی مانگی تەمموزی رابردوودا، ٢٦ هەزار و ٦٢ هاوسەرگیری نوێ لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق ئەنجام دراون، کە زیاتر لە ٢٣ هەزاریان لە دادگا و زیاتر لە دوو هەزاریان لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراون.
باسی لەوەش کردووە، هەر لەو ماوەیەدا، شەش هەزار و ٣٤٤
حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراون کە تەنها هەزار و ٧٦٠ حاڵەتیان لە دادگاکان یەکلا
کراونەتەوە.
هەر بەپێی ئامارەکانی ئەنجومەنەکە کە پێشتر بڵاویکردەوە،
ساڵی رابردوو نزیکەى ٣٠٠ هەزار هاوسەرگیرى نوێ لە عێراق ئەنجام دراون کە ٨٥٪ـی لە
دادگا و ١٥٪ـی لە دەرەوەى دادگاکان ئەنجام دراون، هاوکات زیاتر لە ٧٢ هەزار حاڵەتى
جیابوونەوەش هەبووە.