سەردێڕ:

وادەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن دیاری کرا

PM:12:43:21/08/2024

76128 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند، ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ لە رۆژی ١ـی ١٠ـی ئەمساڵ دەست پێدەکات.


ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی پەروەردەی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا هاتووە، بڕیاریان داوە ساڵی نوێی خوێندن لە سەرتاسەری عێراق(جگە لە هەرێمی کوردستان)، لە رۆژی ١ـی ١٠ـی ئەمساڵ دەست پێبکات.

ئاماژە بەوەش کراوە، رۆژی ١٥ـی تەمموز وەک رۆژی پەیوەندیکردنەوەی مامۆستایان بە ناوەندەکانی خوێندنەوە دیاری کراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، تا ئێستا لە هەرێم وادەی دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ دیاری نەکراوە، ساڵی رابردووش، بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیان، نەکردنیان بە هەمیشەیی، مامۆستایانی میلاک و وانەبێژ لە سنووری پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کرد و وەرزی یەکەمی ساڵی خوێندنی رابردوو لەو ناوچانە نەخوێندرا.













گەلەری