AM:08:14:21/08/2024
772 جار خوێندراوەتەوە
پاش ئەوەی دوێنێ نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی، لە ئێستادا بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٧ دۆلار و ١١ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی تا رادەیەک بە جێگیری ماوەتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەگوێرەی پێنوێنی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە ٧٣ دۆلار و پێنج سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی دابەزیوە.
لە هەفتەی رابردوودا، گروپی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت "ئۆپیک"
بۆ یەکەمجار لەمساڵدا پێشبینییەکانی بۆ زیادبوونی خواست لەسەر نەوت بە بڕی ١٣٥ هەزار
بەرمیل نەوتی رۆژانە کەم کردەوە.
ئۆپیک ئاماژەی بەوەش کردبوو، دابینکردنی نەوت بۆ بازاڕی جیهانی لەلایەن
وڵاتانی دەرەوەی گروپی ئۆپیک پڵەس بەڕێژەی ١.٢ ملیۆن بەرمیل بۆ ٥٣ ملیۆن بەرمیلی رۆژانە
گەشە دەکات و لە ساڵی داهاووشدا ١.١ ملیۆن بەرمیل بۆ ٥٤.١ ملیۆن بەرمیل زیاد دەکات.
ئەوەش لە کاتێکدایە، پێشتر ئۆپیک پڵەس رایگەیاند، کۆتاییان بە کەمکردنەوەی
بەرهەمهێنانی نەوت هێناوە و لەم مانگەوە بەرهەم زیاد دەکەن.