وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا، هەموو کارێک دەکەن تا لەگەڵ حەماس بگەنە رێککەوتن تا ئاگربەست لە غەززە رابگەیەنرێت و پڕۆسەی ئاڵوگۆڕکردنی بارمتەکان دەست پێبکات.
ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، لەگەڵ قەتەر و میسڕ رێککەوتنێکیان ئەنجام داوە تا رێگری بکەن لە هەموو ئەگەرێکی ئاڵۆزتربوونی دۆخی غەززە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەوان وەک ئەمریکا،
هەموو کارێک دەکەن بۆ ئاگربەست لە غەززە، ئاگربەستەکەش پێویستی بە رەزامەندی سەرجەم لایەنەکانە لەسەر خاڵەکانی رێککەوتنەکە.
ئەوەشی خستووەتە روو، لەگەڵ بنیامین
ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کۆبووەتەوە و ناتانیاهۆ پێی راگەیاندووە کە
ئامادەیە بۆ ئاگربەست لەگەڵ حەماس و راگرتنی یەکجارەکیی جەنگ لە غەززە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ٣١ـی حوزەیراندا، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا رەشنووسێکی بۆ ئاگربەست لە غەززە پێشکەش کرد کە بە سێ قۆناغ دەکرێت و لە قۆناغی یەکەمدا شەش هەفتە
بە تەواوی ئاگربەست دەکرێت و هێزەکانی ئیسرائیل بە تەواوی لە غەززە دەکشێنەوە و
بارمتە فەڵەستینییەکان ئازاد دەکرێن.
لە قۆناغی دووەمدا، سەرجەم دیلەکانی ئیسرائیل بە دیلە سەربازییەکانیشەوە و
سەرجەم سەربازەکانی ئیسرائیل غەززە چۆڵ دەکەن و لە کۆتا قۆناغیشدا غەززە بنیاد دەنرێتەوە
و تەرمی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە دەدرێتەوە بە خێزانەکانیان.