میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە، حزبوڵای لوبنان لەڕێگەی ٨٠ مووشەکەوە هێرشی کردووەتە سەر ژمارەیەک لە بنکە سەربازییەکانی باکووری ئیسرائیل، بەشێک لە مووشەکەکان خراونەتە خوارەوە و بەشێکیشیان لە سنووری دوور لە ئاوەدانی کەوتوونەتە خوارەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە، ٨٠ مووشەک لە باشووری لوبنانەوە بەرەو ژمارەیەک بنکەی سەربازیی ئیسرائیل لە ناوچەکانی باکووری ئیسرائیل ئاڕاستە کران.
ئاماژە بەوەش کراوە، بەشێک لە مووشەکەکان
لەلایەن سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیلەوە تێکشکێنران و بەشێکی دیکەشیان لە شوێنی
دوور لە ئاوەدانی کەوتنە خوارەوە و بەهۆیەوە ئاگر لە دەشتی هولا و
بەرزاییەکانی جۆلان و چەند ناوچەیەکی دیکە کەوتەوە.
ئەوەش خراوەتە روو، هیچ زیانێکی گیانی بەهۆی
هێرشەکەوە لەو ناوچانەی کە بە ئامانج گیراون، تۆمار نەکراوە.
ئەوەش هاتووە، بەئامانجگرتنی باکووری ئیسرائیل وەڵامی حزبوڵای لوبنان بووە بۆ هێرشەکانی ئیسرائیل
بۆ سەر ناوچەی بیقاع لە رۆژهەڵاتی لوبنان.
ئەوەش لەکاتێکدایە،
لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگی غەززەوە لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووەوە، هێرشە
ئاسمانییەکان لەنێوان ئیسرائیل و لوبنان بەردەوامی هەیە.
بەپێی ئامارەکانیش،
تاوەکو ٢٥ـی تەمموزی ئەمساڵ هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەکانی باشووری لوبنان
بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی نزیکەی ٣٥٠ ئەندامی گروپە چەکدارەکانی لوبنان و زیاتر لە
١٠٠ هاوڵاتی مەدەنی کە رۆژنامەنووسیشی تێدا بووە. لەبەرامبەریشدا، ١١ هاوڵاتی مەدەنیی
ئیسرائیل و ٢٠ سەربازی ئیسرائیلی گیانیان لەدەستداوە.