ماوەی دوو رۆژە نرخی دۆلار دابەزینی بە خۆیەوە بینیوە و لە خوار ١٤٩ هەزار و ٥٠٠ دینارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٠٠ دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەرامبەرە بە ١٤٩ هەزار و ٢٥٠ دینار.
بۆ ئەمڕۆ بانکی ناوەندی بە تێکڕا ٢٦٨ ملیۆن و ٣٠٤ هەزار و ٢٥ دۆلاری خستووەتەڕوو
و لەو بڕەش سێ ملیۆن و ٣٥٠ هەزاری بەشێوەی کاش بووە. هەروەها ٢٦٤ ملیۆن و ٩٥٤ هەزار
و ٢٥ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە بووە.
دوێنێ دووشەممە، بانکی ناوەندی عێراق بەتێکڕا، ٢٧١ ملیۆن و ٩٣٧ هەزار و ٨٢٢
دۆلاری بە نرخی فەرمی بۆ بانک و بازرگانەکان خستەڕوو.