وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئیسرائیل رازی بووە بە پێشنیاری ئەمریکا بۆ ئاگربەست لە غەززە.
ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، پێویستە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانی جەنگی غەززە لە هەر هەنگاوێک دووربکەونەوە کە ببێتە هۆی ئاڵۆزتربوونی دۆخەکە، چەنکە هەوڵەکان بۆ ئاگربەست بەردەوامن.
ئەوەشی خستە روو،
بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رازی بووە بە پێشنیاری ئەمریکا بۆ
راگەیاندنی ئاگربەست و لە ئێستاشدا تەنها رازی بوونی حەماس ماوە.
باسی لەوەش کرد، لە چەند
رۆژی داهاتوودا دەچێتە میسر و قەتەر و بەردەوامی بە دانوستانەکان بۆ ئاگربەست دەدەن
و پێویستە هەموو لایەنەکان دووربکەونەوە لە ئاڵۆزترکردنی دۆخەکە.
لە ٣١ـی حوزەیراندا، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا رەشنووسێکی
بۆ راگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە پێشکەش کرد کە بە سێ قۆناغ دەکرێت و لە قۆناغی یەکەمدا
شەش هەفتە بە تەواوی ئاگربەست دەکرێت و هێزەکانی ئیسرائیل بە تەواوی لە غەززە دەکشێنەوە
و بارمتە فەڵەستینییەکان ئازاد دەکرێن.
لە قۆناغی دووەمدا، سەرجەم دیلەکانی ئیسرائیل بە دیلە سەربازییەکانیشەوە
و سەرجەم سەربازەکانی ئیسرائیل غەززە چۆڵ دەکەن و لە کۆتا قۆناغیشدا غەززە بنیاد دەنرێتەوە
و تەرمی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە دەدرێتەوە بە خێزانەکانیان.