PM:12:14:19/08/2024
1272 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، لە کۆتایی ئەمساڵدا کارکردن لە نۆژەنکردنەوەی فڕۆکەخانەکان کۆتایی دێت و بەوەش لەڕووی لەخۆگرتنی ژمارەی گەشتیارەوە توانای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا زیاد دەبێت بۆ ١٠ ملیۆن گەشتیار.
ئەمڕۆ دووشەممە، مەیسەم سافی بەڕێوەبەری نوسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، کارکردن لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا بۆ نۆژەنکردنەوەی هۆڵەکانی گەشتیاران و رێڕەوی فڕۆکەکان و زیادکردنی رێژەی سەوزایی بەردەوامە.
ئاماژەی بەوەش کرد، لە کۆتایی ئەمساڵدا کارکردن لەو فڕۆکەخانەیەدا
کۆتایی دێت و بەوەش توانای فڕۆکەخانەکە بۆ ئەنجامدانی گەشت و لەخۆگرتنی گەشتیار زیاتر
دەبێت.
باسی لەوەش کرد، بەتەواوبوونی کارەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی
بەغدا ، توانای فڕۆکەخانەکە لەڕووی لەخۆگرتنی گەشتیارەوە زیاد دەبێت بۆ ١٠ ملیۆن گەشتیار.