دەستەی پەخشی ئیسڕائیل بڵاوی کردەوە، بەهۆی مەترسی فراوانبوونی گرژییەکانی ناوچەکە، کۆمپانیایەکی فڕۆکەوانیی ئەمریکا سەرجەم گەشتەکانی بۆ ئیسڕائیل تاوەکو مانگی نیسانی ساڵی ٢٠٢٥ راگرت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی پەخشی ئیسڕائیل بڵاوی کردەوە، کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی ئەمریکا سەرجەم گەشتەکانی بۆ ئیسڕائیل تاوەکو نیسانی ساڵی ٢٠٢٥ راگرتووە.
ئاماژە بەوەش کراوە، لە ئێستادا سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان لە ئەمریکاوە بۆ
ئیسڕائیل و بەپێچەوانەشەوە راگیراون.
ئەوەش خراوەتە روو، سەرجەم گەشتەکان بەهۆی ترسی فراوانبوونی گرژییەکانی
ناوچەکە راگیراون.
ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی ٢٠ـی تەمموز، بەهۆی گرژییەکانی ناوچەکە، ٢٠ کۆمپانیای
هێڵی ئاسمانی نێودەوڵەتی گەشتەکانیان بۆ ئیسڕائیل راگرت.