ناوەندی بومەلەرزەزانی ئەوروپی دەریای ناوەڕاست رایگەیاند، بومەلەرزەیەک بە گوڕی زیاتر لە ٧ پلە بە پێوەری رێختەر لە رۆژهەڵاتی رووسیا روویدا. هاوکات، هۆشداری لە روودانی تسۆنامی دەدرێت.
ناوەندی بومەلەرزەزانی ئەوروپی دەریای ناوەڕاست لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، بومەلەرزەیەکی بەهێز لە کەناراوەکانی رۆژهەڵاتی ناوچەی کامچاتکا لە رۆژهەڵاتی رووسیا روویداوە.
باسی لەوەش
کرد، گوڕی بومەلەرزەکە ٧.٢ پلە بووە بە پێوەری رێختەر و لە قوڵایی ٥١ کیلۆمەتر روویداوە.
هاوکات،
دوابەدوای بومەلەرزەکە، ناوەندی نیشتمانیی ئاگادارکردنەوەی تسۆنامی لە ئەمریکا
هۆشداری لەبارەی روودانی تسۆنامی لە ناوچەکەدا بڵاوکردەوە.
لە هەفتەی
رابردووشدا، دوو بوومەلەرزەی بەهێز بە گوڕی ٦.٩ و ٧.١ پلەی رێختەر لە دوورگەکانی
باشوری رۆژئاوای ژاپۆن روویاندا و هۆشداری لە روودانی تسۆنامی درا.
بوومەلەرزە
رووداوێکی سروشتییە و دەکرێت لە هەر کات و سات و شوێنێکدا رووبدات، هەندێک وڵاتیش
کە دەکەونە سەر هیڵە چالاکەکانی بوومەلەرزە، دەکرێت زیاتر رووبەڕووی ئەو رووداوە
ببنەوە.