دوای پێنج ساڵ لە داخستنی سنوورەکانی؛ کۆریای باکوور بڕیاری داوە لە کۆتایی ئەمسالەوە سنوورەکانی بەرووی گەشتیارانی بیانیدا بکاتەوە.
کۆمپانیای کۆریۆ تووەرز رایگەیاندووە، لەلایەن نووسینگەکانیانەوە لە کۆریای باکوور پێیان راگەیەنراوە، لە مانگی ١٢ی ئەمساڵەوە بە فەرمی گەشتەکان بۆ ئەو وڵاتە دەستپێدەکەنەوە.
ئەوەش هاتووە، رەنگە
گەشتیاران بۆ ئەم زستانە بتوانن سەردانی ناوچەی شاخاوی بایکتۆ بکەن بۆ گەشت. جگە
لەو ناوچە شاخاوییەش، پێشبینی دەکرێت رێگە بە گەشتیاران بدرێت گەشت بۆ پیۆنگ یانگی
پایتەخت و شارەکانی دیکەش بکەن.
لە ساڵی ٢٠٢٠ـەوە کۆریای
باکوور سنوورەکانی بەرووی گەشتیارانی جیهاندا داخستووە، داخستنی سنوورەکانی ئەو
وڵاتەش لەدوای ڤایرۆسی کۆرۆناوە سەری هەڵدا.
داخستنی سنوورەکانی
کۆریای باکوور بە جۆرێک بووە، هاوڵاتییانی خۆشی تاوەکو ناوەڕاستی ساڵی رابردوو
رێگەیان پێنەدرا بگەڕێنەوە.