سەردێڕ:

بە پاڵپشتی دارایی سندوقی گەشەپێدان؛ عێراق ٤٠٠ قوتابخانە دروست دەکات

PM:09:09:16/08/2024

668 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکارێکی سودانی رایگەیاند، لە مانگی داهاتووەوە، پڕۆژەی دروستکردنی زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق دەست پێدەکات، کە لەلایەن سندوقی گەشەپێدانی عێراقەوە پاڵپشتی دارایی بۆ دابین دەکرێت.


ئەمڕۆ هەینی، محەمەد نەجار راوێژکاری سەرۆک وەزیران و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سندوقی گەشەپێدانی عێراق رایگەیاند، لە ناوەڕاستی مانگی داهاتووەوە، قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی دروستکردنی قوتابخانەکان بە دابینکردنی پاڵپشتی دارایی لەلایەن سندوقی گەشەپێدانی عێراقەوە دەست پێدەکات.

ئاماژەی بەوەش کرد، ژمارەی ئەو قوتابخانانەی کە بڕیارە دروست بکرێن هەزار و ٧٥٠ قوتابخانەیە، لە یەکەم قۆناغی پڕۆژەکەشدا دەست بە دروستکردنی ٤٠٠ قوتابخانە دەکرێت.

باسی لەوەش کرد، پاڵپشتی دارایی بە بڕی یەک ترلیۆن دینار بۆ دەستپێکردنی قۆناغی یەکەم کە بڕیارە لە ١٥ـی مانگی داهاتووەوە جێبەجێ بکرێت، لەلایەن سندوقەکەوە دابین کراوە.

ئەوەشی خستە روو، لە ئێستادا ٣٠٠ زەوی بۆ ئەو قوتابخانانە دابین کراوە و کار لەسەر ئامادەکردنی ١٠٠ زەوی دیکە دەکەن بۆ جێبەجێکردنی قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە.













گەلەری