سەردێڕ:

عێراق ١٧ جۆر خورمای دەگمەن بەرهەم دەهێنێت

PM:06:23:16/08/2024

1356 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە رایگەیاند، بەهۆی وەبەرهێنان لە بەرهەمی خورمادا لەڕێگەی نەمام و شەتڵەوە، لەئێستادا ١٧ جۆر خورمای دەگمەن دەستیان بە بەرهەمهێنان کردووە.


ئەمڕۆ هەینی، رەعد تەمیمی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە رایگەیاند، بەهۆی زیادبوونی خواست لەسەر خورمای عێراقی لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا رێژەی هەناردەکردنی خورما لە دیالەوە بۆ ٢٥٪ بەرز بووەتەوە و پێشبینیش دەکرێت بۆ ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو بەڕێژەی ١٠٪ هەناردەکردن بەرز ببێتەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، زیادبوونی خواست لەسەر بەرهەمی خورما بووەتە هۆی زیادبوونی داهات و وەبەرهێنان لە باخی خورماکاندا، هاوکات کارکردن لەسەر چاندنی دارخورما بەشێوەی شەتڵگەری زیادی کردووە.

باسی لەوەش کرد، لە ئێستادا ١٧ جۆر خورمای دەگمەن دەستیان بە بەرهەمهێنان کردووە بەڕیژەیەکی بەرز کە پێشتر بەشێوەی شەتڵ و نەمام چێندراون.

ئەوەشی خستە روو، بەرهەمهێنانی خورما لە دیالە لە ماوەی وەرزی ئێستادا بەڕێژەیەکی باش زیادی کردووە و رەنگە بگاتە ١٥٪.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ئێستادا ژمارەی دارخورمای عێراق بۆ ٢٢ ملیۆن دارخورما زیادی کردووە، دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٥ تەنها ١٥ ملیۆن خورما بووە، هەروەها بەرهەمهێنانی خورما تا ساڵی ٢٠٢٠ گەیشتووەتە زیاتر لە ٧٥٠ هەزار تۆن.













گەلەری