سەردێڕ:

بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و ٦١ کەسی دیکەش بریندار بوون

AM:10:51:16/08/2024

2156 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی پێکدادانی پاسێکی سەردانیکارانی چلەی ئیمام حوسێن لەگەڵ تانکەرێکی نەوت لە پارێزگای دیوانیە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و ٦١ کەسی دیکەیش بریندار بوون.


ئەمڕۆ هەینی، پاسێک کە ٦٢ سەردانیکاری بە رەگەز ئێرانی تێدا بووە لە پارێزگای دیوانییە خۆی بە تانکەرێکی نەوتدا کێشاوە و بەهۆیەوە شۆفێری پاسەکە کە بە رەگەز عێراقییە و یەکێک لە سەردانیکاران کە بەڕەگەز ئێرانی بووە گیانیان لەدەستداوە.

لەبارەی بریندارەکانیشەوە، میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردووەتەوە، بریندارەکان گەیندراونەتە نەخۆشخانە و بەشێکیان برینەکانیان سەختە و لە ئێستادا چارەسەریان بۆ دەکرێت.

ئەمەش لە دوای ئەوە دێت دوێنێش لە پاێزگای دیالە بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە حەوت سەردانیکاری ئێرانی بریندار بوون.













گەلەری