وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، لە ئەنجامی بەردەوامی هەوڵەکانیان بۆ وەبەرهێنان لە کەرتی غازدا، تا ئێستا بەفیڕۆچوونی غازیان بەڕێژەی ٦٥٪ کەم کردووەتەوە. دەشڵێت، ئاستی بەرهەمهێنانی غاز بەڕێژەی ٤٪ زیادی کردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند، پێشبینی دەکەن بەرهەمهێنانی غازی شل بۆ ٧٠٠ تا ٧٥٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە بەرز ببێتەوە.
ئاماژەی
بەوەش کرد، لە ئێستادا رۆژانە بەتێکڕا ٨٥٠ ملیۆن پێ
سێجا غاز لە کێڵگەکان بەرهەم دەهێندرێت، بەهۆی بەردەوامی هەوڵەکانیشیان رێژەی بەفیڕۆچوونی
غاز ٦٥٪ کەمی کردووە.
ئەوەشی خستە
روو، لە ئەنجامی بەردەوامی کارکردنی کێڵگەکانی بەرهەمهێنانی غاز کە غاز بۆ بەهەمهێنانی
وزەی کارەبا بەرهەم دەهێنن و پاڵپشتی وێستگەکانی کارەبا دەکەن ئاستی بەرهەمهێنانی
غاز بۆ ٦٥٪ بەرز بووەتەوە، بەراورد بە دوو مانگی رابردوو رێژەکە ٤٪ زیادی کردووە.
ئەوەش لەکاتێکدایە،
لە سەرەتای مانگی شەشی ئەمساڵدا، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق
رایگەیاند، عێراق لە ماوەی ساڵی ٢٠١٩ـەوە بەردەوام هەوڵیداوە بۆ کەمکردنەوەی ئاستی
سووتانی غاز و بەفیڕۆچوونی غاز، گرێبەستەکانی پەیوەست بە وەبەرهێنان لە کەرتی نەوت
و غازدا فراوانتر بکات، کە لەماوەی رابردوودا ٢١ گرێبەستی نەوتی و غازیان بۆ ئەو
مەبەستە واژۆ کردووە. وتیشی، "تا ساڵی ٢٠٢٨
بەتەواوی کۆتایی دەهێنین بە بەفیڕۆچوون و سووتانی غازی شل".