لیژنەی نیشتمانیی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی رایگەیاند، عێراق لە پلەی یەکەمی وڵاتانی عەرەبیدایە لە پابەندبوون بە یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، فازڵ غەراوی سەرۆکی لیژنەی نیشتمانیی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی رایگەیاند، لەڕێگەی دانانی پڕۆگرامێکی خوێندن بۆ فێرکردنی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی لە زانکۆکان و پەیمانگا سەربازی و ئەمنییەکان، عێراق پابەندبوونی خۆی بە یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکان بەهێزتر کردووە.
ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئەنجامی بەردەوامی هەوڵەکانی حکومەتی عێراق، لەسەر
ئاستی وڵاتانی عەرەبی؛ عێراق پلەی یەکەمی لە پاندبوون بە یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکان
بەدەست هێناوە.
باسی لەوەش کرد، پابەندبوون بە یاسای ئەرکەکانی پۆلیس، پاراستنی کەلوپەلی کەلتووری،
تاوانە نێودەوڵەتییەکان، قەدەغەکردنی مین و چەکی ئاسمانی، هاوکات بوونی سیاسەتێکی
تایبەت بە پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی لەکاتی شەڕ و ئاشتیدا، وای کردووە عێراق لە
پێشەنگی وڵاتانی عەرەبی بێت لەو بوارەدا.
وتیشی، هەوڵەکانی عێراق بەو ئاڕاستەیەن کە خۆی لەگەڵ رێککەوتننامەکانی یاسای
مرۆیی نێودەوڵەتی بگونجێنێت و پابەندبوونی خۆی دووپات بکاتەوە بە یاساکان.