PM:07:56:15/08/2024
980 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، بەهۆی پێشهاتەکانی ئەم دواییەوە، راگەیاندنی وادەی کۆتایی هێنان بە ئەرکی هاوپەیمانان لە عێراقدا دوادەکەوێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لە پلانیاندا بووە لە ماوەیەکی نزیکدا، وادەی کۆتایی هێنان بە ئەرکی هاوپەیمانان لە عێراق رابگەیەنن کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گروپی چەکداریی داعش لە ناوچەکەدا جێگیر بوون، بەڵام بەهۆی پەرەسەندنی ململانێکانی ئەم دواییە راگەیاندنی وادەکە دواخراوە.
باسی لەوەش کردووە، لە ئێستادا جگە لە راوێژکاری
سەربازی و ئەمنی، هیچ هێزیکی ئەمریکی لە عێراقدا بوونی نییە.
ئەوەشی خستووەتە روو، لەدوای کۆتایی هاتنی
ئەرکی هاوپەیمانان لە ناوچەکەدا، پەیوەندییە هاوبەشەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا
لە بواری ئەمنی و ئاسایشدا بەردەوام دەبێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، گرژییهكانی ناوچهكه و بەتایبەت ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل زیاتر
پەرەدەسەنێت و چەندین وڵاتیش داوایان کردووە گرژییەکان خاو بکرێنەوە و ئێران لە
ئامادەکاری بۆ هێرش کردنە سەر ئیسرائیل پاشگەز بێتەوە.