AM:11:03:15/08/2024
584 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، بۆ پەرەپێدانی کێڵگە و ناوچەکانی گەڕان ١٣ گرێبەستیان لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوتدا واژۆ کردووە. دەشڵێت، بەو هۆیەوە بەرهەمی نەوت و غاز بە رێژەیەکی بەرچاو زیاد دەکات.
حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق ئەوەی خستووەتە روو، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی وەزارەتەکەیان بۆ بەرهەمهێنانی زیاتری نەوت و غاز، ١٣ گرێبەستی نوێیان واژۆ کردووە.
ئاماژەی بەوەش
کردووە، ئەو گرێبەستانە بڕێکی زۆر بەرهەمی نەوت زیاد دەکات کە بە ٧٥٠ هەزار بەرمیل
لە رۆژێکدا دەخەمڵێنرێت، جگە لە زیادکردنی بەرهەمی رۆژانەی غاز بە بە بڕی ٨٥٠ ملیۆن
پێ سێجا.
ئەوەشی خستووەتە
روو، ئەو بڕە نەوت و غازەی بەرهەم دەهێندرێت بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا رەوانە
دەکرێت تا لەو رێگەیەوە بڕە کارەبای زیاتر بەرهەم بهێندرێت و کارەبای پێویست بۆ
هاوڵاتیان دابین بکرێت.