سەردێڕ:

ژینگەی عێراق: پابەندین بە رێكکەوتنە نێودەوڵەتییەکان لەبارەی مەترسییەکانی مینەوە

PM:11:05:14/08/2024

588 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری راگەیاندنی فەرمانگەی کاروباری مین لە وەزارەتی ژینگەی عێراق رایگەیاند، عێراق پابەندە بە رێککەوتنە نیودەوڵەتییەکان لەبارەی مەترسییەکانی مینەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، مستەفا حەمید بەڕێوەبەری راگەیاندنی فەرمانگەی کاروباری مین لە وەزارەتی ژینگەی عێراق رایگەیاند، عێراق پەیوەستە بە رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان کە پەیوەندییان بە مەترسییەکانی مینەوە هەیە.

ئاماژەی بەوەش کرد، عێراق پابەندە بەو رێککەوتنانە و ئەرکەکانی خۆی بەرامبەر بەو رێککەوتانە جێبەجێ دەکات.

باسی لەوەش کرد، وەزارەتی ژینگە پابەندە بەو رێكکەوتنانەی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکەی پارێزگاکان هەیەتی بۆ کار دەکەن بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی ستراتیژی گرنگ.













گەلەری