سەردێڕ:

بە دەیان مووشەک هێرش کرایە سەر ئیسرائیل

بۆردوومانی پێشووتری سەر ئیسرائیل
AM:12:02:14/08/2024

15268 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە، لە رێگەی دەیان مووشەک لە باشووری لوبنانەوە، هێرش کراوەتە سەر چەند ناوچەیەکی ئیسرائیل.


کەمێک لەمەوبەر، حزبوڵای لوبنان لە رێگەی دەیان مووشەکی کاتیۆشاوە هێرشی کردە سەر چەند ناوچەیەکی باکووری ئیسرائیل.

 

هاوکات، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، ٢٥ مووشەک ئاڕاستەی ناوچەی میرۆن کراون و لەلایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانییەوە سەرجەم مووشەکەکان خراونەتە خوارەوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، "مووشەکەکان هیچ زیانێکی گیانییان نەبووە".

ئێوارەی ئەمڕۆ باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس رایگەیاند، لە رێگەی دوو مووشەکەوە، بۆردوومانی تەلئەبیبی پایتەختی ئیسرائیلیان کردووە.

ئەوەش خرابووە روو، ئامانجەکانیان چەند بنکەیەکی سەربازیی سوپای ئیسرائیل بووە و توانیویانە ئامانجەکەیان بپێکن.


 

 













گەلەری