سەردێڕ:

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانەکەی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵوەشاندەوە

PM:10:55:13/08/2024

2108 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپەڕێکی ئەمریکی لە زاری چەند بەرپرسێکی باڵای وڵاتەکەوە بڵاوی کردەوە، بڕیار بوو وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات، بەڵام بەهۆی دڵنیا نەبوون لە دۆخی ئەمنیی ناوچەکە، سەردانەکەی هەڵوەشاندووەتەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە، ماڵپەڕی ئەکسیۆس لە زاری بەرپرسانی باڵای ئەمریکاوە رایگەیاند، ئەنتۆنی بلینکنی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە، سەردانەکەی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵوەشاندووەتەوە.

ئەوەش خراوەتە روو، بڕیار بوو لە سەردانەکەیدا، ئەنتۆنی بلینکن لەسەر پرسی ئاگربەستی غەززە و دۆخی ناوچەکە، سەردانی قەتەڕ، میسڕ و ئیسرائیل بکات.

ئەو بەرپرسانەی ئەمریکا ئاماژەیان بەوەش کردووە، پێشبینی ناکەن ئەمشەو ئێران هێرشی راستەوخۆ بۆ سەر خاکی ئیسرائیل ئەنجام بدات.













گەلەری