سەردێڕ:

لە بەردەم باڵەخانەی پارێزگای کەرکوک خۆپیشاندانە؛ لە هێزە ئەمنییەکان بریندار هەیە

PM:09:27:13/08/2024

9596 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا پارێزگاری کەرکوک دیاری کرا، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە بەشێک لە لایەنگرانی بەرەی تورکمانی و راکان جبووری لەبەردەم باڵەخانەی پارێزگاری شارەکە سەرقاڵی ئەنجامدانی خۆپیشاندانن، پەیامنێری ئێن ئاڕ تیش ئاماژەی بەوە کرد، گرژی و ئاڵۆزی دروست بووە.


ئەمڕۆ سێشەممە، بەشێک لە لایەنگرانی بەرەی تورکمانی و راکان جبووری لەبەردەم باڵەخانەی پارێزگاری شارەکە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

هاوکات، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوە کرد، خۆپیشاندانەکە دژ بە دانانی پارێزگاری کەرکوک و پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی شارەکەیە.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە خۆپیشاندانەکەدا گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکاندا دروست بووە، بەوهۆیەشەوە چەند کارمەندێکی هێزە ئەمنییەکان بریندار بوون و چەند خۆپیشاندەرێکیش دەستگیر کراون.

لەلایەکی دیکەشەوە، رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند، بەرکەوتەکانی پێکهاتەی تورکمان پارێزراوە و هەموو مافەکانی خۆیان وەردەگرن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوای هەشت مانگ لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە کەرکوک، رۆژی ١١ـی ئەم مانگە، رێبوار تەها وەک پارێزگاری کەرکوک دیاری کرا.

سۆران محەمەد - کەرکوک

 













گەلەری