سەردێڕ:

ئه‌مریكا: هۆشداریمان داوەتە عێراق بۆ پاراستنی سەربازەکانمان لە هەر هێرشێک

AM:11:51:13/08/2024

1012 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا بەرپرسیارێتی سەلامەتی هێزەکانیانی لە عێراق خستووەتە ئەستۆی سەرۆک وەزیرانی عێراق.


به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئه‌نتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندیەکی ته‌له‌فۆنیی لەگەڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقدا ئەنجامداوە و چەند پرسێکی ئەمنیان تاوتوێ کردووە.

ئاماژەی بەوەش کراوە، بلینكن لە پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەدا هۆشداری داوە له‌ به‌رپرسیارێتی عێراق بەرامبەر پاراستنی ڕاوێژكاره‌ سه‌ربازییه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ هه‌ر هێرشێك کە لە ناوچەکەدا بکرێتە سەریان.

هاوکات، بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بگاته‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و لەو چوارچێوەیەشدا به‌نیازه‌ سه‌ردانی هەریەک لە قه‌ته‌ر و میسر و ئیسرائیل بكات.

ئەوەش لەکاتێکدایە، گرژییه‌كانی ناوچه‌كه‌ و بەتایبەت ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل زیاتر پەرەدەسەنێت و چەندین وڵاتیش داوایان کردوە گرژیەکان خاو بکرێنەوە ئێران لە ئامادەکاری بۆ هێرش کردنە سەر ئیسرائیل پاشگەز بێتەوە.













گەلەری