سەردێڕ:

قاسم ئەعرەجی: هێرشەکانی سەر هاوپەیمانان کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق تێکدەدەن

AM:11:59:12/08/2024

1244 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق رایگەیاند، هێرشەکانی سەر هاوپەیمانان پرۆسەی کسانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق تێکدەدات، وتیشی، حکومەتی عێراق دانوستانی کردووە بۆ کۆتاییهێنان بە رۆڵی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق.


قاسم ئەعرەجی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هێرشانەی دەکرێتەسەر بنکە و بارەگای هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق، دانوستانەکان سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان تێکدەدات.

ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق رێککەوتن لەگەڵ هاوپەیمانان ئەنجام دەدات بۆ کۆتاییهێنان بە رۆڵی هێزەکانی هاوەپەیمانان، وتیشی، حکومەتی عێراق دەسەڵاتی تەواوی هەیە و بەرپرسیارە لە دۆخی ئەمنی ناوچەکە.

باسی لەوەشکرد، بەدواداچوون دەکەن بۆ ئەو کەسانەی کە هێرش دەکەنە سەر هێزەکانی هاوپەیمانان و رەنگە پاڵنەریان هەبێت بۆ تێکدانی ئەو رێککەوتنە ئەمنییەی کە کراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دووشەممەی رابردوو، بنکەی عەین ئەسەد کە هێزەکانی هاوپەیمانانی تێدایە بە موشەک کرایە ئامانج و ١٤ سەرباز بریندار بوون.













گەلەری