لە چەند ناوچەیەکی لیبیا، بەهۆی بارانی بەخوڕ و دروستبوونی زریان و لافاوەوە، باری نائاسایی راگەیەنرا و داوا لە دانیشتووانی ئەو ناوچانە دەکەن، ماڵەکانیان چۆڵ بکەن.
بەشی خزمەتگوزاری ئەمبوڵانس و فریاکەوتنی لیبیا داوای لە دانیشتووانی هەردوو ناوچەی شوری و قەدەرفی سەر بە شارەوانی ربیانە کردووە، بەهۆی مەترسی بارانی بەخوڕ و لافاوەوە لە ماڵەکانیاندا نەمێنن و بچنە قوتابخانەکانی منارە و مستەقبەل و موسەعب بن عەمیر کە بیان دابین کراوە.
هاوکات، لە ناوچەی کفرەت،
رێژەی بارانبارین بەجۆرێک بووە، لە ساڵی ١٩٥٢ـەوەوە، ئەو رێژەبارانبارینە تۆمار
نەکراوە، بە جۆرێک تەنها لەماوەی یەک کاتژمێردا ٤٦ میلیلیتر باران باریوە.
بەهۆی بارانی بەخوڕ و
لافاوەوە، چەندین ماڵ داڕماون و فریاگوزاری وڵاتەکەش ٢٦ حاڵەتی برینداربوونی
تۆمارکردووە کە گەیەنراونەتە نەخۆشخانە. هەروەها، ١٩ کەسی دیکەی بە رەگەز سۆدانی
ماڵەکانیان داڕماوە.
ماوەی چەند رۆژێکە
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارینی بەخوڕ چەند ناوچەیەکی لیبیای گرتووەتەوە و کەشناسی
وڵاتەکەش هۆشداری داوە کە رێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت.
حکومەتی وڵاتەکە داوای
لە هاوڵاتییانی خۆی کردووە، بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی گیانی خۆیان و
خێزانەکانیان، لەو ناوچانە دووربکەونەوە کە مەترسی داڕمان و لافاوی هەیە.