کۆمپانیای عەرەبی بۆ وەبەرهێنان و دڵنیایی قەرزی هەناردەکردن رایگەیاند، لەماوەی ساڵی ٢٠٠٣ بۆ ٢٠٢٤، عێراق لە پێشەنگی وڵاتانی عەرەبیدایە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان لە بواری نەوت و غازدا.
ئەمڕۆ یەکشەممە، کۆمپانیای عەرەبی بۆ وەبەرهێنان و دڵنیایی قەرزی هەناردەکردن لە راپۆرتێکیدا ئاماژەی بەوە کردووە، لە ماوەی مانگی یەکی ٢٠٠٣ تاوەکو مانگی پێنجی ٢٠٢٤، ٦١٠ پڕۆژەی وەبەرهێنان لەبواری نەوت و غازدا لە وڵاتانی عەرەبیدا جێبەجێ کراوە.
باسی لەوەش کردووە، کۆی تێچووی ئەو پڕۆژانە نزیکەی ٤٠٦ ملیار دۆلار بووە.
ئەوەشی خستووەتە روو، بە تەنها لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٤ـدا ئەمریکا لە پێشەنگی
ئەو وڵاتانەدا بووە کە زۆرترین وەبەرهێنانی لەنێو وڵاتانی عەرەبیدا ئەنجام داوە و
تێکڕای ئەو پڕۆژانەی جێبەجێ کردووە ٨٥ پڕۆژە بووە، دوای ئەو روسیا پلەی دووەمی
لیستەکەی گرتووە.
کۆمپانیاکە لە راپۆرتەکەیدا باسی لەوەش کردووە، پێشبینی دەکرێت بەرهەمی
نەوت و غاز و سوتەمەنییەکانی دیکە لە وڵاتانی عەرەبیدا تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤ بەڕێژەی
٦.٤٪ بەرز ببێتەوە، توانای
پاڵاوتنی نەوتی خاویش بۆ ١١ ملیۆن ٣٠٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە بەرز ببێتەوە.