PM:09:55:10/08/2024
1380 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، بڕی بەرهەمهێنانی کۆمپانیای پاڵاوتگەکانی باشوور گەیشتووەتە یەک ملیۆن و ٣٠٠ هەزار بەرمیل سوتەمەنی. دەشڵێت، پڕۆژەی گۆڕینی نەوتی رەش و پاشماوەکانی نەوت بۆ نەوتی سپی بە رێژەی ٨٥٪ تەواو بووە.
ئەمڕۆ شەممە، عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لەماوەی رابردوودا کەرتی پاڵاوتگەکان گەشەسەندنی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە و ئەوەش بووەتە هۆی دابینکردنی بەرهەمە نەوتییەکان بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی.
ئاماژەی بەوەش کرد، کۆمپانیای پاڵاوتگەکانی باشوور رێژەی بەرهەمهێنانی بەرچاویان
بەدەستهێناوە بەوپێیەی بەرهەمهێنانی ئەو کۆمپانیایانە گەیشتووەتە یەک ملیۆن و ٣٠٠
هەزار بەرمیل سوتەمەنی.
باسی لەوەش کرد، دوای کردنەوەی یەکەی چوارەمی پاڵاوتگەی باشوور بەتوانای بەرهەمهێنانی
٧٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، پاڵاوتگەکە بەرهەمهێنانی زیادی کردووە بۆ ٢٨٠ هەزار بەرمیل
لە رۆژێکدا.
ئەوەشی خستە روو، پڕۆژەیەکیان هەیە بە ناوی "ئێف سی سی" کە ئێستا
بەڕێژەی ٨٥٪ تەواو بووە، ئەو پڕۆژەیە لە توانایدایە رۆژانە ٥٥ هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم
بهێنێت لەڕێگەی گۆڕینی نەوتی رەش و پاشماوەکانی نەوت بۆ نەوتی سپی.