وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، لەم مانگەدا سێ ناوەندی بازاڕکردن دەکرێنەوە کە سەرجەم پێداویسستییە خۆراکییەکان دابین دەکەن بۆ هاوڵاتییان بەشێوەی قیست لە ١٠ ملیۆنەوە تاوەکو ٢٥ ملیۆن دینار.
ئەمڕۆ هەینی، محەمەد حەنون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، لەپێناو کۆنتڕۆڵکردنی نرخی پێداویستییە خۆراکییەکان لە بازاڕەکاندا، وەزارەت کار دەکات بۆ کردنەوەی چەندین ناوەندی بازاڕکردن.
ئاماژەی بەوەش کرد، سێ توێژی جیاواز سوودمەند دەبن لەو ناوەندانە ئەوانیش،
ئەو خێزانانەی لە تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتییدان و فەرمانبەران و ئەو کەسانەشی داهاتیان
سنووردارە.
باسی لەوەش کرد، ناوەندەکان هەموو پێداویستییە خۆراکییەکانیان تێدا بەردەست
دەبێت، هەروەها ئەو سێ توێژەی هاوڵاتیان دەتوانن بەشێوەی قیست لە ١٠ ملیۆنەوە تا
٢٥ ملیۆن دینار پێداویستی لەو ناوەندانە بکڕن.
ئەوەشی خستە روو، لەم مانگەدا سێ ناوەند دەکرێنەوە و لە ماوەی داهاتووشدا
١٥ ناوەندی دیکە دەکرێنەوە، دواتر هەوڵدەدەن بۆ کردنەوەی ئەو ناوەندانە لە قەزا و
ناحیە جیاوازەکان.