PM:08:43:07/08/2024
1352 جار خوێندراوەتەوە
حکومەتى عێراق ماوەى ٢٠ رۆژى دیکەى مۆڵەت بۆ کۆمپانیا و کارگەکانى هەرێم درێژکردەوە تاکو بتوانن کاڵا و بەرهەمەکانیان رەوانەى شارەکانی تری عێراق بکەن.
ژووری بازرگانى و پیشەسازی هەولێر رایگەیاند، چاوگێک لە حکومەتی ناوەند پێی راگەیاندون، وەکو چارەسەرێکی کاتی بڕیاریان داوە کە رێگری نەکەن لە بەرهەمە ناوخۆییەکانی هەرێم و مۆڵەتی ٢٠ رۆژی تر درێژ بکەنەوە تاوەکو یەکی مانگی داهاتوو تا کۆمپانیا و کارگەکانی هەرێمی کوردستان مۆڵەت لە حکومەتی عێراق وەردەگرن.
ئەوەش لەکاتێکدایە، بە بڕیارێك لە لایەن حکومەتی ناوەندەوە رێگری لە
هەناردەکردنی کاڵا و بەرهەمەکانی کارگە و کۆمپانیا و بازرگانانی هەرێمی کوردستان
کرا بۆ شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، لە رێگای بازگەکانی حکومەتی عێراقەوە،
ئەوەش بەهۆى تۆمارنەکردنی ئەم کارگە و کۆمپانیایانە
و مۆڵەت وەرنەگرتنیان لە حکومەتی عێراق.