ئەنجومەنی خزمەتگوزاریی گشتیی عێراق رایگەیاند، بڕیاریاندا بە دامەزراندنی ١٩٠ دەرچووی یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان لەسەر میلاکی وەزارەتەکان و دەستە و پارێزگاکان، هەروەها بڕیاریانداوە بە دامەزراندنی ٤٨٠ کەسی خاوەن بڕوانامەی ماستەر لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی خزمەتگوزاریی گشتیی عێراق رایگەیاند، سەبارەت بە دامەزراندنی هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا و یەکەمەکانی زانکۆکان کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.
ئاماژەی بەوەش کرد، لەکۆبوونەوەکەدا بڕیاریاندا بە دامەزراندنی زیاتر
لە ١٩٠ دەرچووی یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە وەزارەت و دەستە و پارێزگاکان.
ئەوەشی خستە روو، سەبارەت بە هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا، بڕیاریاندا بە
دامەزراندنی ٤٨٠ کەسی هەڵگری بڕوانامەی ماستەر لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی
زانستیی عێراق.
لەماوەی ٢٠ رۆژدا ئەنجومەنی خزمەتگوزاریی عێراق بڕیاریداوە بە دامەزراندنی
زیاتر لە نۆ هەزار و ٤٢٠ کەسی خاوەن بڕوانامەی باڵا و دەرچووە یەکەمەکانی زانکۆ و
پەیمانگاکان.
ئەوەش لەکاتێکدایە، نزیکەی ١٠ ساڵە لە هەرێم بە هەموو جۆرێک دامەزراندن
راگیراوە و چەندان جار دەرچوانی زانکۆ و یەکەمەکان هاتوونەتە سەر شەقام بۆداواکردنی
مافی خۆیان بەڵام جگە لە وەڵامێکی سارد و بەڵێنێکی بێ ئەنجام حکومەتی کاربەڕێکەر و
دەسەڵاتدارانی هەرێم هیچیان بۆ دەرچوانی دانەمەزراو پێ نییە.