AM:08:50:06/08/2024
1580 جار خوێندراوەتەوە
دوای فراوانبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەتیش دوای کوژرانی ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی حەماس، مەترسییەکانی فراوانبوونی جەنگ ناوچەکەی گرتووەتەوە و لەو بارەیەشەوە سودانی لەرێگای پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە دڵنیایی پاراستنی ئاسایشی ناوچەکەی بۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دووپات کردووەتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، چاوگێکی ئاگادار لە نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بۆ سێیەم جار لەسەر یەک محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەڕێگای پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا تاوتوێی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەی کردووە.
چاوگەکە ئاماژەی
بەوەش کرد، لە میانەی پەیوەندییەکەی نێوان سودانی و بلینکن، جەخت لە پاراستنی ئاسایش و سەروەری عێراق
کراوەتەوە.
باسی لەوەش
کرد، سودانی بەڵێنی داوە کە بەهیچ جۆرێک ئاسمانی عێراق بۆ فراوانبوونی ململانێکانی
نێوان ئیسرائیل و ئێران، ئاسانکاری ناکات و هەوڵی جدیش بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە دەدەن.
وتیشی، " بلینکن پاڵپشتی خۆی بۆ سودانی دەربڕیوە، هەروەها پابەندبوونی ئەمریکاشی
بە رێکەوتنی ئاسایشی نێوان عێراق و ئەمریکا
دووپات کردووەتەوە".
ئەوەش لە کاتێکدایە،
ماوەیەکە بەهۆی کوژرانی ئیسماعیل هەنیە، گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران
فراوانبوونی بەخۆیەوە بینیوە، میدیاکانی ئێرانیش ئەوەیان بڵاوکردووەتەوە کە ئێران
خۆی بۆ جەنگێکی فراوان ئامادە دەکات.