سەردێڕ:

دوو مووشەک لە بنکەی سەربازی عەین ئەسەد خرانە خوارەوە

PM:10:12:05/08/2024

1696 جار خوێندراوەتەوە

میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە دوو مووشەک لە بنکەی سەربازی عەین ئەسەد خراوەتە خوارەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە، میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە دوو مووشەک لە بنکەی سەربازی عەین ئەسەد خراوەتە خوارەوە و هەشت مووشەکی دیکەش پوچەڵکراونەتەوە.

چەند رۆژێک لەمەوبەر، سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند، بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار لەڕێگەی مووشەکەوە بۆردوومان کراوە.

لە ماوەی رابردوودا، واشنتۆن کۆبوونەوەیەکی ئەمنی لەنێوان عێراق و ئەمەریکا ئەنجامدرا بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی کۆتاییهێنان بە ئەرکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ناوچەکەدا.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ماوەکانی رابردوودا چەندین جاری دیکە بنکەی عەین ئەسەد لەڕێگەی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بۆردوومان کراوە و چەند گروپێکی چەکداری بەرپرسیارێتی خۆیان لە ئەنجامدانی هێرشەکان راگەیاندووە.













گەلەری