PM:03:01:05/08/2024
1016 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، حکومەت تاڕادەیەکی زۆر سەرکەوتوو بووە لە سنووردارکردنی بەئامانجکردنی ئەو بنکە سەربازییانەی عێراق کە راوێژکاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تێدایە.
یەحیا رەسوڵ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئاماژەی بەوەکرد، حکومەت لە ماوەی ڕابردوودا سەرکەوتوو بوو و توانی بە وردی کار بکات بۆ سنووردارکردنی بەئامانجکردنی بنکە سەربازییەکانی عێراق کە هێزی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تێدایە.
باسی لەوەشکرد، لیژنەی دانوستانەکان گەیشتوونەتە قۆناغی
باش سەبارەت بە پرسی گواستنەوەی ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تا عێراق پەیوەندییەکی
باشی لەگەڵ ئەمریکادا هەبێت و بەغدا ڕێککەوتنی ئەمنی لەگەڵ واشنتۆندا هەیە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، مانگی ڕابردوو عێراق و ئەمریکا کۆبوونەوەی
دووەمیان سەبارەت بە پرسە ئەمنییەکان و چارەنووسى هیزەکانی هاوپەیمانان لە عیراق ئەنجامدا
و عێراق رایگەیاند، پابەند دەبن بە پاراستنی نێردە دپلۆماسیەکان و سەربازانی هاوپەیمانان
لە عیراق.