سەردێڕ:

ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غاز: پڕۆژەیاسای نەوت و غاز گەڕێنراوەتەوە بۆ حکومەت

AM:11:23:05/08/2024

1376 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، رەشنووسی یاسای نەوت و غاز گەڕێنراوەتەوە بۆ حکومەت، بۆئەوەی هەمواری یاساکە و رێککەوتنی سیاسی لەسەر بکرێت و دواتر بگەڕێنرێتەوە بۆ پەرلەمان بۆ پەسەندکردنی.


زورغام مالیکی ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا پڕۆژەیاسای نەوت و غاز گەڕێنراوەتەوە بۆ حکومەت بۆ ئەوەی بە وردی لێکۆڵینەوە لە یاساکە بکرێت بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی سیاسی لەسەر ئەو بابەتە.

باسی لەوەشکرد، پێویستە حکومەت هەمواری یاسای نەوت و غاز بکاتەوە بۆئەوەی لەگەڵ پێشکەوتنی نەوت و گازی جیهانی هاوسەنگ بێت و دواتر رەوانەی پەرلەمانی بکاتەوە بۆ پەسەندکردنی.

ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستاش ناکۆکی سیاسی لەسەر پڕۆژەیاساکە هەیە لە عێراق و بۆیە نەتوانراوە دەنگی لەسەر بدرێت.













گەلەری