سەردێڕ:

عێراق بەردەوامە لە کردنەوەی ئەو بازاڕە ناوەندییانەی تێیدا نرخەکان ٢٠٪ کەمترن لە نرخی بازاڕ

PM:07:19:02/08/2024

1516 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی بازاڕە ناوەندییەکان لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، کارەکان بۆ کردنەوەی بازاڕی ناوەندی کە تێیدا نرخی تەواوی پێداویستییەکانی هاوڵاتییان بەڕێژەی ٢٠٪ کەمترە لە نرخی بازاڕ بەردەوامە. دەشڵێت، لەم مانگەدا دوو بازاڕی ناوەندیی دیکە لە بەغدا دەکرێتەوە.


ئەمڕۆ هەینی، زەهرە گەیلانی بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی بازاڕە ناوەندییەکانی سەر بە وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، ئەو بازاڕە ناوەندییانەی کە لە ئێستادا هەن سەرجەم خۆراکەکانی وەکو گۆشت و سەوزە و میوە، هەروەها کەلوپەلی کارەبایی و ناوماڵ و دەرمانیان تێدایە.

ئاماژەی بەوەش کرد، نرخی سەرجەم ئەو شمەکانەی لەو بازاڕانەدا هەن بەڕێژەی ٢٠٪ کەمترە لە بازاڕەکانی دیکە.

ئەوەشی خستە روو، لەم مانگەدا دوو بازاڕی ناوەندیی دیکە لە بەغدا دەکرێنەوە و لە رۆژانی داهاتووشدا چەند شوێنێکی دیکە دەکرێنەوە.

باسی لەوەش کرد، وەزارەتی بازرگانی کار دەکات بۆ کردنەوەی بازاڕی ناوەندی لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق، بەڵام لە ئێستادا تەنها کار لەسەر بەغدا دەکرێت.













گەلەری