سەردێڕ:

ناتانیاهۆ: وەڵاممان بۆ هەموو هێرشێک دەبێت

PM:08:01:01/08/2024

1516 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ هەر سیناریۆیەکی بەرگریکردن یاخود هێرشکردن. دەشڵێت، "ئەنجامدانی هەر کردەوەیەکی شەڕەنگێزانە دژی ئێمە لەلایەن هەر کەسێکەوە بێت، باجێکی قورسی دەبێت".


ئەمڕۆ پێنجشەممە، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بەوە کرد، وڵاتەکەی ئامادەکاری تەواوی کردووە بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشێک کە بکرێتە سەر وڵاتەکەی.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، بەرەبەیانی دوێنێ، بزوتنەوەی حەماس لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، ئیسماعیل هەنیە کە بۆ ماوەی زیاتر لە حەوت ساڵ سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەکەیان بوو، لە تارانی پایتەختی ئێران کوژراوە.

دواتر، وەزیری بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، پێشبینی ناکەن هیچ جەنگێکی نوێ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست ببێت. جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیاش دەڵێت، "کوشتنی هەنیە تیرۆرێکی سیاسی قبوڵنەکراوە".

هاوکات، خامنەیی رایگەیاند، هەنیە لە خاکی ئێراندا کوژراوە و ئەو وڵاتە بەرپرسیارێتی تۆڵەکردنەوەی لە ئەستۆ دەگرێت و بێدەنگ نابێت و دواتر رۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە، عەلی خامنەیی رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێراندا داوای کردووە وڵامی ئیسرائیل بدەنەوە.













گەلەری