بەپێی شیکارییەک کە لەلایەن ئاژانسی فرانس پرێسەوە ئەنجامدراوە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە روسیا هەزار و ٢٤٦ کیلۆمەتر چوارگۆشە خاکی ئۆکرانیای داگیر کردووە و لە سەرەتای دەستپێکی جەنگەکەشەوە لە ٢٤ـی شوباتی ٢٠٢٢، روسیا ٦٥ هەزار و ٧٧٦ کیلۆمەتر چوارگۆشە خاکی ئۆکرانیای داگیر کردووە.
بەپێی شیکارییەک کە لەلایەن ئاژانسی فرانس پرێسەوە بە پشتبەستن بە داتای دامەزراوەی ئەمریکی بۆ لێکۆڵینەوە لە جەنگ ئەنجامدراوە، ئەو ناوچانەی ئۆکرانیا کە لەلایەن روسیاوە لە مانگی تەمموزی ئەمساڵدا داگیر کراوە بەراورد بە مانگی حوزەیران زیادی کردووە.
ئاماژە بەوەش کراوە، روسیا لە مانگی تەمموزی ئەمساڵدا نزیکەی ٢٠٠ هەزار کیلۆمەتر
چوارگۆشەی خاکی رۆژهەڵاتی ئۆکرانیای داگیر کردووە کە زۆرینەی لە ناوچەی دۆنتیسک
بووە.
ئەوەش خراوەتە روو، ئەو رووبەرەی لەلایەن روسیاوە داگیر کراوە لە مانگی تەمموزدا
بەراورد بە مانگی ئایار کەمی کردووە بەوپێیەی لە مانگی ئایاردا روسیا ٤٤٩ کیلۆمەتر
چوارگۆشە خاکی ئۆکرانیای داگیر کرد.
باس لەوەش کراوە، لەسەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ـەوە بە گشتی روسیا هەزار و ٢٤٦ کیلۆمەتر
چوارگۆشە خاکی ئۆکرانیای داگیر کردووە، هەروەها لە سەرەتای دەستپێکی جەنگی نێوان
روسیا و ئۆکرانیاوە لە ٢٤ـی شوباتی ٢٠٢٢، روسیا ٦٥ هەزار و ٧٧٦ کیلۆمەتر چوارگۆشە
خاکی ئۆکرانیای داگیر کردووە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، شەری نێوان روسیا و ئۆکرانیا زیاتر لە دوو ساڵە بەردەوامە
و بەهۆیەوە دەیان هەزار کەس کوژراون و چەندین ناوچە شار و شارۆچەکە چۆڵکراون و ملیۆنان
هاوڵاتیش لە ئۆکرانیا ئاوارە بوون.
لە نوێترین مەرجیشیدا بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگ روسیا داوای کردووە،
دەسەڵاتی وڵاتەکەی لەو ناوچانە بسەپێنرێت لە سوپاکەی دەستی بەسەردا گرتوون.