بڕیارە ئەمڕۆ، سەرۆک کۆماری نوێی ئێران لە رێورەسمێکدا لەنێو پەرلەمانی وڵاتەکەیدا بە بەشداری شاندی وڵاتان دەستبەکار بێت.
ئاژانسی ئێرنا بڵاویکردەوە، کاتژمێر شەشی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، رێوڕەسمی دەستبەکاربوونی مەسعود پزشکیان، وەک نۆیەمین سەرۆک کۆماری ئێران بەڕێوەدەچێت کە تێیدا زیاتر لە ٧٠ شاندی وڵاتان و ٦٠٠ میدیای ناوخۆی ئێران و دەرەکی ئامادە دەبن.
بەپێی دەستووری ئێران، پێویستە سەرۆک کۆماری نوێ دوای دوو هەفتە لە دەستبەکاربوونی
وەزیرانی کابینەکەی لە پەرلەمان یەکلای بکرێتەوە تاوەکو متمانەیان پێبدرێت و دەستبەکاربن.
بڕیارە هەر ئەمڕۆ، سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراو بەپێی مادەی ١٢١ـی دەستوور،
سوێندی یاسایی بخوات دواتر واژۆی لەسەر بکرێت.
مەسعود پزیشکیان، لە گەڕی دووەمی خولی ١٤ـی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی
ئێراندا توانی لە کۆی زیاتر لە ٣٠ ملیۆن و ٥٧٣ هەزار دەنگ زیاتر لە ١٦ ملیۆن و ٣٨٤
هەزار دەنگ بەدەست بهێنێت.