سەردێڕ:

ئیسرائیل: ‌هێرشی زەمینی لە لوبنان دەست پێ دەکەین

PM:07:33:25/07/2024

2616 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل رایانگەیاند، ئامادەن بۆ دەستپێکردنی هێرشی زەمینی لە لوبنان و بۆ ئەو مەبەستەش سوپای ئیسرائیل سەرجەم ئامادەکارییەکانی تەواو کردووە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل دەستپێکردنی هێرشی زەمینییان لە لوبنان راگەیاند و ئاماژەیان بەوە کرد، وەک قۆناغی یەکەم ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی بۆ سەر ناوچەکانی لوبنان ئەنجام دەدەن و دواتر دەست بە هێرشی زەمینی دەکەن بۆ سەر ناوچەکە.

باسیان لەوەش کرد، سوپای ئیسرائیل هەموو ئامادەکارییەکی بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی و هێرشی زەمینی تەواو کردووە.

بڕیاردان بۆ دەستپێکردنی هێرشی زەمینی لەلایەن ئیسرائیلەوە لە لوبنان لەکاتێکدایە، لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگی غەززەوە لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووەوە، هێرشە ئاسمانییەکان لەنێوان ئیسرائیل و لوبنان بەردەوامی هەیە.

هاوکات، بەپێی ئامارەکان هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەکانی باشووری لوبنان بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی نزیکەی ٣٥٠ ئەندامی گروپە چەکدارەکانی لوبنان و زیاتر لە ١٠٠ هاوڵاتی مەدەنی کە رۆژنامەنووسیشی تێدا بووە. لەبەرامبەریشدا، ١١ هاوڵاتی مەدەنیی ئیسرائیل و ٢٠ سەربازی ئیسرائیلی گیانیان لەدەستداوە.













گەلەری